ئەمە یاری "سیخوڕەکە" (Spyfall)ـە. پڕۆژەکە بە تەواوی بە زمانی کوردی نووسراوەتەوە لەگەڵ چەند زمانێ دیکەی ئارەزومەندانە و دیزاینێکی مۆدێرنی "Glassmorphism"ـی بۆ کراوە.
وەشانی نوێی یاریەکە ئێستا خاوەنی Online Multiplayerـە، واتە دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت لە دوورەوە یاری بکەیت، یان وەک جاران بە یەک مۆبایل (Offline) یاری بکەن.
- 🌐 یاریکردن بە ئۆنڵاین (New): بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای PeerJS (WebRTC) بۆ پەیوەستبوونی یاریزانان بەبێ سێرڤەری ناوەند. دروستکردنی ژوور (Room) و پەیوەستبوون لە ڕێگەی کۆدەوە.
- 🎨 دیزاینی پێشکەوتوو (UI/UX): بەکارهێنانی دیزاینی شوشەیی (Glassmorphism)، ئەنیمەیشنی تێکست، و باکگراوندی جوڵاو.
- 📱 پشتگیری PWA: خاوەنی
manifest.jsonـە، دەتوانیت وەک ئەپ دایبەزێنیت. (بەشی ئۆنڵاین پێویستی بە ئینتەرنێتە، بەڵام بەشی لۆکاڵ بەبێ ئینتەرنێت کار دەکات). - 🔊 دەنگی زیرەک & 📳 لەرینەوە: بەکارهێنانی Web Audio API و Vibration بۆ ئەزموونێکی باشتر.
- 🔄 گەڕانەوە بۆ یاری (Rejoin): ئەگەر ئینتەرنێت پچڕا یان لە یاریەکە دەرچوویت، سیستەمەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی دەتداتەوە بەستنەوە بە ژوورەکەوە.
- 🗳 سیستەمی دەنگدانی پێشکەوتوو:
- لۆکاڵ: دیاریکردنی گومانلێکراو بە دەست.
- ئۆنڵاین: هەر یاریزانێک لە مۆبایلی خۆیەوە دەنگ دەدات و ئەنجامەکان لای هەمووان دەردەکەوێت.
- ⚙️ کۆنتڕۆڵی سێرڤەر (Host): ئەو کەسەی ژوور دروست دەکات دەتوانێت یاریزان دەربکات (Kick)، ژوور دابخات (Lock)، یان کات ڕابگرێت.
- هەموو یاریزانەکان لە یەک شوێنن.
- تەنها یەک مۆبایل بەکاردێت.
- مۆبایلەکە دەستاودەست دەکرێت بۆ بینینی ڕۆڵەکان.
- هەر یاریزانێک بە مۆبایلی خۆی یاری دەکات.
- پێویستە هەمووان پەیوەست بن بە ئینتەرنێتەوە.
- یەک کەس دەبێتە Host (ژوور دروست دەکات) و کۆدەکە دەدات بەوانی تر.
- دروستکردن: "یاریکردن بە ئۆنڵاین" هەڵبژێرە، ناوی خۆت بنووسە و "دروستکردنی ژوور" داگرە.
- بانگهێشت: کۆدی ژوورەکە (Room Code) بدە بە هاوڕێکانت.
- چوونەژوور: هاوڕێکانت کۆدەکە دەنووسن و "چوونە ژوورەوە" دادەگرن.
- دەستپێکردن: کاتێک هەمووان هاتن، سێرڤەر (Host) دەتوانێت یاریەکە دەستپێبکات.
- ڕۆڵەکان: هەموو کەسێک لە مۆبایلی خۆیەوە ڕۆڵی خۆی دەبینێت (تەنها یەک جار کلیک دەکەیت).
- دەنگدان: لە کۆتاییدا، هەر یاریزانێک لە مۆبایلی خۆیەوە دەنگ دەدات کێ سیخوڕە.
- "یاریکردن بە یەک مۆبایل" هەڵبژێرە.
- ناوی یاریزانەکان تۆمار بکە.
- مۆبایلەکە بدە دەست یاریزانی یەکەم، کلیک دەکات و ڕۆڵەکەی دەبینێت، دواتر کلیک دەکاتەوە بۆ شاردنەوەی و دەیدات بە کەسی دواتر.
- لینکەکە بکەوە: SPY-GAME-LINK
- Android: لە Chrome داگرە لەسەر
Add to Home Screen. - iOS: لە Safari داگرە لەسەر
ShareپاشانAdd to Home Screen.
- HTML5, CSS3, JavaScript (ES6)
- PeerJS: بۆ پەیوەندی P2P و یاریکردنی ئۆنلاین.
- Web Audio API: بۆ دەنگەکان.
- PWA: Service Worker & Manifest.
Bawan Nasih